مازن علي حاجي مدير عام
| موضوع: شاندێكی زانكۆى نوتینگهامی به‌ریتانی و وه‌زیرى په‌ر 2010-10-15, 7:37 pm | |
| شاندێكی زانكۆى نوتینگهامی به‌ریتانی و وه‌زیرى په‌روه‌رده پرسی راهێنانی مامۆستایانی كوردستان ده‌خه‌نه به‌رباس ولێكۆَلینهوه سه‌فین دزه‌یی وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان له دیوانى وه‌زاره‌تدا، پێشوازی له شاندێكی زانكۆى نوتینگهامی به‌ریتانی كرد، كه پێكهاتبوو له بهرِێزان پرۆفیسۆر فاروق شه‌كیب و د. كاسی گیبسۆن و د. ئینزۆ رامۆ سه‌رۆكی نووسینگه‌ى په‌یوه‌ندییه نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌كان له زانكۆى نوتینگهام.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا سه‌فین دزه‌یی پووختهیهك له مێژووى ریفۆرمی په‌روه‌رده‌یی بۆ شاندی میوان روونكرده‌وه‌و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، بۆ گۆرِینی سیستمی خوێندن سوود له ئه‌زموونی ولاَته پێشكه‌وتووه‌كان وه‌رگیراوه‌و له رێگه‌ى پیاچوونه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن، له هه‌وڵی ده‌ستنیشانكردنى خاڵه لاوازه‌كان و به‌هێزكردنى سیستمهكهداین.
هه‌روه‌ها وه‌زیرى په‌روه‌رده گرنگی كه‌رتی په‌روه‌رده‌یی له هه‌رێمدا روونكرده‌وه‌و گوتى: ئه‌مساڵ نزیكه‌ى ملیۆن و نێوێك قوتابی و خوێندكار روویان له ناوه‌نده‌كانى خوێندن كردووه له‌سه‌رجه‌م به‌شه‌كانى بنهرِهتی و ئاماده‌یی و پیشه‌یی و په‌یمانگه‌كانى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پهورهردهو خه‌ڵكیش به‌په‌رۆشه‌وه به‌ره‌و خوێندن دهگهرِێتهوه.
له‌به‌رامبه‌ردا شاندی زانكۆى نوتینگهام ئه‌م هه‌نگاوه ئهرێنیانهى وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یان هه‌رێمی بهرزنرخاندو، پاڵپشتى خۆیان بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم دووپاتكرده‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه شانده‌كه پرۆژه‌یه‌كی بۆ راهێنانی مامۆستایانی هه‌رێم خستهرِوو بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى توانای مرۆیی مامۆستایان و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وش كرد كه چه‌ندین پرۆژه‌ى تر‌ى هاوشێوه‌یان له ولاَتانی نایجیریا و ئیماراتی عه‌ره‌بی و ئیسپانیا‌و به‌نگلادێش و تایله‌ند به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ راهێنان و به‌رزكردنه‌وه‌ى توانای مرۆیی مامۆستایان.
وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ش ئه‌م هه‌نگاوه‌ى زانكۆى نۆتینگهامی به‌ریتانی به‌رزنرخاند، كه به هاوكارى ئه‌نجوومه‌نى رۆشنبیریی به‌ریتانی (بریتیش كانسڵ) جێبه‌جێ ده‌كرێت. | |
|